نێیمار بۆ بارسێلۆنا شێت بووه‌!

نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی و هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، له‌و كاته‌وه‌ی بارسێلۆنا جێهێشتووه‌ هه‌ر زوو دركی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وری كردووه‌ و دوو وه‌رزه‌ به‌دوای یه‌ك،  ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا، ئه‌م هاوینه‌ش هه‌مان پلانی هه‌یه‌ و هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ كامپ نوو.

له‌ نوێترین هه‌واڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و یاریزانه‌، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكردووته‌وه‌، نێیمار ئاماده‌یه‌ بری 30 ملیۆن یۆرۆی‌ موچه‌كه‌ی خۆی له‌‌ پاریس سانجێرمان خۆشبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رێككه‌ون و دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، یاریزانه‌ بڕازیلیه‌كه‌ هه‌ر وه‌رزێك به‌ موچه‌كه‌ی، سپۆنسه‌ر و ئه‌و پاداشتوو رێكلامانه‌ی بۆ یانه‌كه‌ ده‌یكات، زیاتر له‌ 50 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئێستاش ئاماده‌یه‌ كه‌ ته‌نها 20 ملیۆن یۆرۆ له‌ موچه‌كه‌ی وه‌رگرێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ جێبهێڵێت و دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close