دیاردە بۆ کاناڤارۆ: بەکارهێنانی دەستەواژەی ڕۆناڵدۆی ڕاستەقینە کریستیانۆ بێزار دەکا

 

 

لە لایڤێکی لەگەڵ فابیۆ کاناڤارۆی ئەستێرەی پێشووی ڕیال مەدرید، ڕۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی باسی بەکار هێنانی دەستەواژەی (رۆنالدۆی ڕاستەقینە)ی لە لایەن هەوادارنی تۆپی پێ کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی جیای بکەنەوە.

لەم بارەیەوە، دیاردەی بەڕازیلی بە کاناڤارۆی بەرگریکاری ئیتالی پێشوو دەڵێت، بۆ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ شتێکی ناخۆشە و بە دڵنیاییەوە هەمیشە هەراسان دەبێت کاتێک هاندەران وشەی ڕاستەقینە دەخەنە پاڵ ناوی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەوەی من و ئەو لەیەک جیا بکەنەوە، ئەویش کاتێک بەمن دەڵێن ڕۆناڵدۆی ڕاستەقینە، دیاردە گوتی ” ناکرێت بەو شێوەیە ئێمە لەیەک جیابکانەوە، لەبەر ئەوەی کریستیانۆ  مێژوێکی گەورەی لە تۆپی پێ بۆ خۆی تۆمار کردوە و  کە هەر دەمێنێتەوە، ئەو بە بەردەوام بوونی لە درەوشانەوە و ژمارەی گۆڵەکان و ڕیکۆردەکانی  یەکێکە لە باشترینەکانی تۆپی پێ هەر وەک لیۆنێل  مێسی، ئەستێرەی بارسێلۆنا وایە.

هەر لە لایڤەکە دیاردەی بەڕازیلی باسی هۆکاری ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا دیاری کرد و گوتی ” دوای یاری بەرازیل و ئیتالیا لە 1997 داهاتووم لەگەڵ بارسێلۆنا ڕوون نەبوو، وێرای ئەوەش هەر لە کۆتایی گرێبەستەکەم لەگەڵ بارسێلۆنا تازە کردەوە، بەڵام جۆزێب نۆنێز، سەرۆکی ئەوسای یانەکە لە بەڵینەکانی پەشیمان بوەوە، ئەو کات ئینتەر هاتە سەر هێڵ و چیڕۆکێکی خۆشم لەگەڵ ئەو یانە ئیتالیە تۆمار کرد، کاتێک ڕووم لە یانە ئیتالییەکە کرد !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close