ئینته‌ر میلان شوێنگره‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز دیار ده‌كات

تاوه‌كو كات تێپه‌ر ده‌بێت ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی لاوتارۆ مارتینێز به‌ بارسێلۆنا زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ رابردوو، رۆژنامه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئینته‌ر میلان شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ دیار كردووه‌.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئینته‌ر شوێنگره‌وه‌ی لاوتارۆی دیاركردووه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌نتۆنیۆ مارسیالی هێرشبه‌ری مانچسته‌ر یونایتد بكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ ئارجێنتیناییه‌ و دووباره‌ لۆكاكاۆ و مارسیال به‌یه‌وه‌كه‌ یاریی بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌كاتێك دایه‌ كه‌ چه‌ندین یانه‌ ئاماده‌نه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ و له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ بارسێلۆنا، چونكه‌ به‌هۆی نزیكی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ مێسی، یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ زۆر ده‌ترسێت به‌ ئاسانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ ده‌ست بدات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close