بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار نابێت!

بارسێلۆنا تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان نه‌بووه‌ و ده‌یه‌وێت، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ ئه‌و یاریزانه‌ دووباره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كامپ نوو، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاماده‌ كردووه‌.

پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا نه‌یتوانی نێیمار به‌رامبه‌ر 130 ملیۆن یۆرۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئێستا یانه‌كه‌ ئاماده‌كاری بۆ ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كات، كه‌ بری 110 ملیۆن یۆرۆ و سێ یاریزانی دیاریی یانه‌كه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌ك یاریزانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی ئه‌و سێ یاریزانه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بارسا ئاماده‌یه‌ بیدات به‌ پاریس سانجێرمان، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ ئیڤان راكیتیچ، عوسمان دێمبلی و تۆدیبۆی فڕه‌نسیه‌، به‌ڵام پێدانی دێمبلی به‌فه‌رمی نییه‌، به‌ڵكو به‌ شێوه‌ی خواستن ده‌بێت و بۆ وه‌رزێك به‌بێ به‌رامبه‌ر یاریی بۆ پاریس ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close