مێسی هاتنی نێیمار و لاوتارۆ بۆ بارسێلۆنا یەکلایی دەکاتەوە

 

وێرای وەستانی خولەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بابەتی گەڕانەوەی نێیمار و گواستنەوەی (لاوتارۆ مارتینێز) ی هێرشبەری ئینتەر میلان ماوەیەکە هەواڵی گەرمی ڕۆژنامە و میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیایە.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا لە تازەترین ڕاپۆرتی ئاماژەی بەو بابەتە کردوە و ئاشکرای کردوە کە ئەگەری هەیە بارسێلۆنا نەتوانێت هەردووکیان بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە لەبەر تێچوونی زۆر ئەو کارە، بۆیە ئەو ساتە مێسی دەبێت کارەکە یەکلایی بکاتەوە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە بژاردن بکات، لێرەش گومان لەوە دا نییە کە مێسی نێیمار هەڵدەبژێرێت، بە پێچەوانەی خواستی زۆر لە ئەندامانی کارگێڕی بارسا کە حەز دەکەن مارتینێز بکڕن لەبەر ئەوەی تەمەنی بچووکە و دەبێتە شوێنگرەوەیەکی نایاب بۆ لویس سوارێز کە تەمەنی 33ساڵ دەبێت.

جێی باسکردنە، کە مەرجی شکاندنی گرێبەستی سوارێز 111 ملیۆن یۆرۆیە، لێرەش بارسا دەیەوێت یەک دوو یاریزان بخاتە نێو گرێبەستەکە تا تێچوونی کارەکە کەمتر بکاتەوە، ئەوەش لە لایەن ئینتەر میلان تا ئێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close