تۆتێنهام به نرخی فرۆشتنی هاری كه‌ین ریال مه‌درید شۆك ده‌كات
تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ج كاتێك ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ئه‌وروپا كۆتایی دێت، چونكه كۆرۆنا هه‌موو شتێك و به تایبه‌ت تۆپی پێی ئیفلیج كردووه، به‌ڵام هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له لایه‌ن یانه‌كان هه‌ر هه‌یه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كانی به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاری كه‌ین ده‌یه‌وێت تۆتێنهام جێبهێڵێت و تۆتێنهامیش ئاماده‌یه بیفرۆشێت، به‌ڵام داوای نرخێكی خه‌یاڵی ده‌كات كه بره‌كه‌ی ده‌گاته 200 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێك دایه كه رۆژنه‌كانی ئیسپانیا پێشتر بڵاویان كردبوویه‌وه، فلۆرۆنتینۆ پێرێز ده‌یه‌وێت كه‌ین بگوازێته‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ڵام مێرێنگی ئاماده نییه ئه‌و بره زۆره بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك ته‌رخان بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆتێنهام نرخه‌كه‌ت كه‌م نه‌كاته‌وه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئه‌سته‌مه.