ڕیال مەدرید کارەکانی گواستنەوەی هاری کەین دەخاتە بواری جێبەجێکردن

 

بابەتی هەوڵەکانی ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی (هاری کەین) لەم هاوینەدا ڕێچکەیەکی دیکە دەگرێت و مێرەنگی زۆر بە جیدی بە دوای بابەتەکە دەکەوێت .

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ئاماژەی کردوە کە دوای لێدوانەکەی کەین سەبارەت بەوەی ئەگەری زۆری هەیە لە یانەکە بڕوات، ڕیال مەدرید زۆر بە جیدی کار بۆ تەواو کردنی ئەو کارە دەکات بە پێشتر پێی ئەنجام نەدرابوو، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ڕیال مەدرید دەیەوێت هەردوو یاریزان گاریس بەیل و خامیس ردریگێز و بڕێک پارەش بە تۆتنهام بدات بۆ ئەوەی گۆڵکارە ئینگلیزییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە یانەی تۆتنهام ڕازیە هاری کەین بفرۆشێت بەڵام یانەکە بۆ فرۆشتنی داوای 200 ملیۆن پاوەن دەکات !

جێی ئاماژەیە، هاری کەین لە دوایین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردوە کە ئەویش دەیەوێت بچێتە یانەیەک تێیدا نازناوەکان بباتەوە، لەبەر ئەوەی لە تۆتنهام ئەوە لە ئێستادا کارێکی سەختە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close