بارسێلۆنا به‌هۆی كۆتینهۆ له‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دایه‌

فلیپ كۆتنهۆی بڕازیلی و یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی، كه‌ ئێستا به‌ شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌كات، كێشه‌ی بۆ بارسێلۆنا درووستكردووه‌، جگه‌له‌وه‌ی نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ كامپ نوو.

پێگه‌ گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لیڤه‌رپوول به‌ بارسێلۆنای راگه‌یاندووه‌ له‌و برگه‌یه‌ خۆشنابن كه‌ له‌ نێوان گرێبه‌ستی كۆتینهۆ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ بارسێلۆنا، خاڵێك دانراوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ نزیك 30 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌كی رێكه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌ بووه‌، جگه‌له‌وه‌ی ئێستا بارسێلۆنا له‌به‌ردم هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قه‌یرانی داراییه‌.

هه‌ر له‌ هه‌وڵه‌كه‌ی گۆڵ هاتووه‌ كه‌ له‌ زاری یۆرگن كلۆپ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وان زه‌حمه‌ته‌ یاریزانه‌ بڕازیلیه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌نفێڵد، چونكه‌ شێوازی په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ بارسێلۆنا گونجاو نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بۆڵه‌ بۆڵی زۆیان له‌سه‌ر كردووم.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close