بارسێلۆنا تازەترین نرخی بۆ فرۆشتنی کۆتینیۆ دیاری کرد

 

یانەی بارسێلۆنا (فیلیپ کۆتینیۆ)ی لەسەرووی لیستی ئەو یاریزانانە داناوە کە دەیەوێت بیانفرۆشێت و بۆ ئەم مەبەستەش یانە کەتەلۆنییەکە تازەترین نرخی یاریزانە بەڕازیلییەکەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی sport یانەی بایەڕن بەهیچ شێوەیەک یاریزانە بە یەکجاری ناکڕێتەوە و بۆیە هەر وەکو ئەو دەنگۆیانەی کە لە رۆژنامەکان بڵاوکراونەتەوە بارسا دەیەوێت کۆتینیۆ بفرۆشێت بەڵام بە 80 ملیۆن یۆرۆ نا وەک باسی لێوەکراوە بەڵکو بە 90 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ شتێکی کەمتر لەو گرێبەستە زیان بکات، لەدرێژەی هەواڵەکە هاتوە کە لە ئێستاشدا یانەی چێلسی لەندەنی نزیکترین یانەیە کە بیەوێت بە جیدی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە، کۆتینیۆ لەگەڵ بایەڕن میونشین بە خوساتن یاری کرد و نەیتوانی لە یانە باڤارییەکە خۆی بسەلمێنێت و پێگەیەکی سەرەکی لە یانە ئەڵمانییەکە مسۆگەر بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close