به‌په‌له‌: پارس سانجێرمان ڕازی بووه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا

 

دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌ وه‌رزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا و كۆتایی هاتن به‌ بێ ئه‌نجام، دووباره‌ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ بارسێلۆنا ده‌ستی پێ كرده‌وه‌، ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرت هه‌واڵێكی خۆشی بۆ هانده‌رانی بارسێلۆنا بڵاو كردۆته‌وه‌

ڕۆژنامه‌ی سپۆڕتی كه‌ته‌لۆنی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی له‌ به‌رگی یه‌كه‌می وێنه‌ی نێیماڕی بڵاو كردۆته‌وه‌، نوسیویه‌تی پاریس سانجێرمان ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار به‌ ڕووی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ كردۆته‌وه‌، ئاماده‌یه‌ به‌ شێوه‌ی قست یاریزانه‌كه‌ی پێ بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری له‌ مباپێ بكات له‌ یانه‌كه‌ن

هه‌ر له‌ لای خۆشیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسی به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پاریس سانجێرمان، هه‌وڵ ده‌دات مباپێ له‌ یانه‌كه‌ بهێڵێته‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا نێیمار به‌ 180 ملیۆن یۆڕی بفرۆشێت و به‌ شێوه‌ی قست پاره‌كه‌ له‌ بارسێلۆنا وه‌رگرێت، چونكه‌ ده‌زانێت ئێستا یانه‌كان دوای كۆڕۆنا پاره‌ی زۆر به‌ یاریزانه‌كان بده‌ن له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close