بە تەواو نەکردنی ئەم وەرزەی خولەکانی تۆپی پێ کێ بالۆن دۆر وەردەگرێت

 

تا ئێستا هیچ وادەیەکی ڕاستەقینە دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خولە گەورەکانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ، بەمەش دیاری کردنی براوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ و باشترینەکانی ئەم وەرزە قورس دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سکای نیوز، ئەگەر یارییەکانی ئەم وەرزە بەم شێوەیە بە وەستاوی بمێنێتەوە و تەواو نەکرێت، ئەوا ئەگەری هەیە بۆ دیاری کردنی باشترینەکان و بالۆن دۆر تەنها ئاماری یاریزانەکان بۆ مانگی یەک و دووی ساڵی 2020 هەژمار بکرێت، بەم حیسابەش بێت چانسی ئەو یاریزانانە زۆر بەرز دەبێت بۆ ئەوەی بالۆن دۆر ببەنەوە کە لەسەرووی هەموویانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە خەڵاتەکە ئەم ساڵ هەر بەکەس نەدرێت.
بابزانین چانسی یاریزانان چۆنە ئەگەر تەنها مانگی یەک و دووی ئەمساڵ هەژمار بکرێت.
1- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەرزێکی نموونەیی ئەنجام داوە و لە مانگی یەک و دوو لە لووتکە بووە و لە 11 یاریدا 13 گۆڵی تۆمار کردوە، ئەو کارەش هیچ یاریزانێکی دیکە پێی نەکراوە.
2- لیڤاندۆسکی هێرشبەری بایەڕن میونشین ڕکابەرێکی سەختە لە 8 یاریدا 9 گۆڵی تۆمار کردوە و لەگەڵ یانەکەشی زۆر کاریگەر بووە، بە تایبەتی لە چامپیۆنزلیگدا.
3- ئێرلینک هالاند، هێرشبەری یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە 10 یاری 12 گۆڵی تۆمار کردوە و ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە.
4- نێیمار جۆنیۆر: لەسەرەتای 2020 بەهیزەوە گەڕایەوە و توانی لە 9 یاریدا 10 گۆڵ بۆ پاریس سان جێرمان بکات لە دوو مانگی یەکەم و دووەمی 2020 دا.
5-کیلیان مباپێ: ڤۆر کاریگەر بوو لەگەڵ پاریس سان جێرمان و بە تۆمار کردنی 12 گۆڵ لە 14 یاریدا ڕکابەری دەکات.
6- جیرۆ ئیمۆبیلی : پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەی بە 26 گۆل لە دوو مانگی سەرەتای 2020 لە 10 یاریدا 10 گۆڵی کردوە و هۆکاری زۆربەی سەرکەوتنەکانی یانەکەی بووە.
7- مێسی : بە تۆمار کردنی 9 گۆڵ لە 13 یاری لەنێو ڕکابەری دایە هەر چەندە بەو شێوەیە چانسی بردنەوەی زۆر بەرز نییە.
8- دی برۆین : بە پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب وەک ناوەراستکارێک و پێشکەش کردنی چەندین ئاسیستی نایاب لە یارییەکانی مانچێستەر سیتی یاریزانە بەلجیکییەکە دەتوانێت ڕکابەری باشترینەکان بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close