مینۆ رایۆلا شوێنگرەی ڕامۆس دەباتە ڕیال مەدرید

دوای نزیک بوونەوە له کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی هاوینە، هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان گەرمتر دەبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆرێک لە هەواڵەکان تەنیا قسەی ڕۆژنامەکانن، بەڵام لە دوای هەواڵدا دوو پێگەی گەورە باس لە ڕازی کردنی دی لیخت بۆ ڕیال مەدرید دەکەن لە لایەن مینۆ ڕایۆلای بریکاریی

ڕۆژنامەی ئەی بی سی و مۆندۆ دیپەرتیڤۆ بڵاویان کردۆتەوە، ماتیاس دی لیخت بێزارە لە ئیتاڵیا دەیەوێت یۆڤێنتۆس جێ بهێڵێت، بۆیە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای بریکاریی کارەکانی قسەیر کردووە لەسەر ئەم بابەتە، ئەویش پێشنیاری ریال مەدریدی بۆ کردووە

ڕۆژنامەی ئەی بی سی ئاماژەی بەوە کردووە، مینۆ ڕایۆلا کاری بۆ ئەوە کردووه دی لیخت بگوازێتەوە ریال مەدرید، دوای هەڵکشانی تەمەنی سێرخیۆ ڕامۆس بۆ سەرووی 34 ساڵ، جگە لەوەی تا ئێستا میلیتاو نەیتوانی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوێت زێدان ڕازی بکات وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ ببەستێت، بۆیە ڕەنگه کاری گواستنەوەی دی لیخت ئاسان بکات بۆ یانە مەدریدیەکە

لە لای خۆشیەوە ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ریال مەدرید تۆماس گۆنزالێز ئاماژەی بەوە کردووە ڕاستە مینۆ ڕایۆلا هیوای گوستنەوەی دی لیختە بۆ ڕیال مەدرید بەڵام هیچ شتێک ڕوو نادات تا ئەم بارودۆخەی ئێستا کۆتایی پێنێت، دووبارە یارییەکان دەست پێ نەکاتەوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close