سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگ دا!
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا وه‌ستان و تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نوسی به‌شێك له‌و خوله دیار نییه، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاش قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر چامپیۆنزلیگ كرد.
سه‌رۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، ئه‌لیكسه‌نده‌ر چیفرین له نوێترین ده‌ركه‌وتنی گوتی:”چامپیۆنزلیگ پێویسته پێش 3ی ئۆگۆست ته‌واو بێت، مانگی یۆلیۆ دوا كاته بۆ ئه‌وه‌ی فیدراسیۆن و حكومه‌ته‌كان بریار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ئاماده‌كاری ده‌ستپێكی خوله‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن”.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا دوای بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی خوله‌كان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا داهاتوو رون نییه كه چۆن ده‌بێت.