نێیمار له كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی جیاواز دایه!
دوای راگرتنی خوله‌كانی ئه‌وروپا و جیهان، سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كان له كه‌ره‌نتینه‌دان و به‌شێكیشیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان.
دوای وه‌ستانی خولی فڕه‌نسی، نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا گه‌ڕایه‌وه وڵاتی برازیل و له ڤێلایه‌كه‌ی خۆی، خۆی كه‌ره‌نتین كردووه، به‌ڵام كه‌ره‌نتینه‌كه‌ی نیمۆ جیاوازه، به جۆره‌ك ڤێلایه‌كی كریوه له‌سه‌ر رووبه‌ری 10 هه‌زار مه‌تر چوار گۆشه و به‌هایه‌كه‌شی 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكیه.
نێیمار له ئینستاگرامه‌كه‌ی دوو وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ هاورێكانی یاریی ده‌كات، كه له ڤێلاكه‌ی یاریگای تێنس، باسكه و تۆپی پێ تێدایه، جگه‌له‌وه‌ی به شێوازێكی سه‌رده‌میان درووستكراوه.