سیسك فابریگاس باشترین دوو ڕاهێنه‌ری ژیانی وه‌رزشی دیاریی ده‌كات

له‌گه‌ڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كان له‌ ماڵه‌وه‌، وه‌ستانی یارییه‌كانی تۆپی پێ وای كردووه‌، یاریزانه‌كان به‌ ڕێگایی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاوپێكه‌وتن و لێدوان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بده‌ن و زیاتر له‌گه‌ڵ هانده‌رانیان قسه‌ ده‌كه‌ن، فابریگاسیش یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ و له‌ ڕێگایی ڵایڤی ئینستاگرام له‌گه‌ڵ ماریۆ میلیشیۆت یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئه‌یاكس و چێڵسی و مۆناكۆ باسی له‌ دوو باشترین راهێنه‌ری ژیانی وه‌رزشی كرد

له‌ كاتی ڵایڤه‌كه‌ كه‌ ماریۆ له‌گه‌ڵی به‌شداری كرد باسی كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان كرد، له‌ نێوشیان ماریۆ داوای له‌ فابریگاس كرد باسی باشترین ڕاهێنه‌ر بكات كه‌ كاری له‌گه‌ڵ كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فابریگاس به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی دایه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان باشترین بوونه‌ ناتوانم دیارییان بكه‌م، به‌ڵام ماریۆ دووباره‌ داوای لێ كرد فابریگاسی ناچار كرد ناویان بهێنێت،

گوتی ” هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ئارسن ڤینگه‌ر ڕاهێنه‌ری پێشووی ئارسێناڵ و جۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنه‌ری پێشووی چێڵسی كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌ پرێمه‌رلیگ له‌ چێڵسی درێژه‌م به‌ یاریی كردندا، دوو باشترین ڕاهێنه‌ر بوونه‌

PIC ALAN WALTER 140407 Premiership
ARSENAL V BOLTON WANDERERS
CESC FABREGAS CELEBRATES HIS GOAL WITH ARSENE WENGER

 

فابریگاس له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌رباره‌ی مۆرینهۆ و ڤینگه‌ر به‌رده‌وام بوو گوتی: ” ئارسن ڤینگه‌ر وه‌ك باوك و كوڕ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم، خۆزێ مۆرینهۆش هه‌موو كات نزیك بوو لێمه‌وه‌، باشترین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌كرد ”

فابریگاس ده‌رباره‌ی مۆرینهۆ به‌رده‌وام بوو گوتی: ” مۆرینهۆ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژم له‌ یانه‌ی چێڵسی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم وه‌ك ئه‌وه‌ی من كاپتنی یانه‌كه‌ بم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێك له‌ ئارسێناڵ بووم ئه‌و ڕاهێنه‌ری چێڵسی بوو، له‌ بارسێلۆناش ئه‌و ڕاهێنه‌ری ریال مه‌درید بوو ”

فابریگاس له‌ باسی باشترین ڕاهێنه‌ره‌كان، ناوی دوو ڕاهێنه‌ری نه‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گه‌ڵیان توانی چه‌ندان ناسناو بباته‌وه‌، ئه‌ویش پیپ گواردیۆلا له‌و كاته‌ی له‌ بارسێلۆنا بوو له‌گه‌ڵ ڤیسنتی دیلپۆسكی كاتێك له‌گه‌ڵ ئیسپانیا توانی ناسناوی جامی جیهانی بباته‌وه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close