پێکهاتەی خەونەکانی پیکێ کۆمەڵێک سوپڕایزی لەخۆگرتوە

 

جیڕارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بژاردەکانی بۆ پێکهاتەی خەونەکانی بۆ باشترین پێکهاتەی تۆپی پێ، چەندین سوپڕایزی سەیری تێدایە و چەندین ئەستێرەی گەورەی دوور خستوەتەوە!

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی پێکهاتەی خەونەکانی پیکێی بڵاوکردوەتەوە کە ناوەکەی خۆشی لەگەڵدا داناوە و (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و ئێستای یۆڤێنتۆسیشی تێدا نییە، هەروەها زێدان و مارادۆنا و تەنانەت ڕۆناڵدینۆش لە پێکهاتەکەی پیکێ نین، کە زۆربەیان یاریزانی ئیسپانین، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە..

گۆڵپارێز : داڤید دی خیا
بەرگریکاران: پیکێ ، ڕامۆس، جۆن ستۆنز
ناوەراست : پۆگبا ، ئنیستا ، فابریگاس ، بۆسکێتس
هێرشبردن : سوارێز ، مێسی ، نێیمار

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close