سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەری بەهاندەرانی بارسێلۆنا ڕاگەیاند

 

سەرەڕای ئەو قەیڕانە داراییەی هەموو یانەکانی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و وەستانی خولەکان پێیدا تێپەڕ دەبن، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی خۆی سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان بە هەودارانی یانەکە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کردوە کە یانەکەی لەم هاوینە ڕیزەکانی یانەکەی بە کۆمەڵێک گرێبەستی نایاب تۆکمە و بەهێز دەکاتەوە، بارتۆمیۆ گوتیشی کە بارسا بۆ وادەی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینە زۆر بە توندی ڕکابەری یانەکانی دیکە دەکات  و ڕیزەکانی یانەکەی بەهێز دەکات و کەم و کوڕییەکانیش پڕ دەکاتەوە.

بارتۆمیۆ لە قسەکانیدا ئاماژەی بە ناوی یاریزانان نەکردوە بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەکانی نێو ماڵی بارسێلۆنا یانەکە دەیەوێت نێیمار جۆنیۆر و لاوتارۆ مارتینێز بکڕێت و هەوڵی ئەوەش دەدات گریزمان بە پاریس ان جێرمان بدات تا گەڕاندنەوەی نێیمار ئاسان بکات، وێرای چەند گرێبەستێکی دیکەش بۆ پڕ کردنەوەی کەموکوڕییەکانی یانەکە.

لە کۆتایی قسەکانی سەرۆکی بارسا دەڵێت ڕاستە باری دارایی هەموو یانەکانی جیهان بەرەو خراپی دەڕوات، بەڵام ئێمە دەوڵەمەندترین یانەی جیهانین و توانای ئەوەمان هەیە کە گرێبەستی تازە واژۆ بکەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close