لیگای ئیسپانیا هەڵناوشیتەوە و وادەی دەستپێکردنی دیاری دەکرێت

 

وا دیارە بەرپرسانی دەستەی لیگای ئیسپانیا و فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئایسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەی لیگای ئیسپانیا بە پلە دووەکانیشەوە هەڵنوەشێتەوە و بە شێوە و ڕێکاری تازە دەستپێکاتەوە.

ئێزگەی کادینا کۆپی، ڕایگەیاندوە کە تیباس لەگەڵ نوێنەرانی یانە پلە یەک و دووەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و پێی ڕاگەیاندوون کە هەردوو خولی پلە یەک و دووەکان 100%100 دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت و هەڵناوەشێتەوە، بۆ ئەوەش نزیکترین سیناریۆ ئەوەیە کە یارییەکان بە شیوەیەکی چڕ و پڕ لەم هاوینە بێ هاندەر ئەنجام بدرێت و یاریزانەکانیش لە کاتی یارییەکاندا تەنها بۆ یارییەکان دەچنە دەرەوە و لە کاتی دیکەدا هەموو یانەیەک یاریزانەکانی لە شوێنێکی تایبەت بەخۆیان هەر کەرەنتین دەبن و لە خەڵک دوور دەبن.

جێی ئاماژەیە لەو ساتە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە تەواوی ئیفلیج بوە و ژمارەی حاڵەتەکانی کۆڕۆناش لەو وڵاتە نزیکەی 90 هەزار دەبێت، بۆیە ئیستاش بەگوێرەی پسپۆران دەستپێکردنەوەی خولەکە بەم زوانە کارێکە لە مەحاڵ دەچێت و پێیان وایە هەر وەک سەرکێشییەکەی گەورە هەژمار دەکریت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close