بن زیمە لەسەر بەراورد کردنی بە ڕۆنالدۆی دیاردە وەڵامێکی کۆمیدی دەداتەوە

 

دوای ئەوەی کەریم بن زیمە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەراورد کردنی بە (ئۆلیڤەر جیرۆد) خۆی بە فۆرمیلا وەن وەسف کرد و یارزانە هاوڕێیەکەشی بە ئۆتۆمبێلێکی یاریکردنی ئاسایی دانا ئەمجارە لە ڤیدۆییەکی دیکەدا باسی بەراورد کردنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆی دیاردە دەکات.

بن زیمە لە دوایین گرتەی ڤیدیۆی دا سەرەتا باسی قسەکانی بەرانبەر جیڕۆد دەکات و دەڵێت ئەوەی گوتوومە ڕاستییە و هیچ زێدەرۆیی تێدا نییە، بۆیە ئەگەر بێت بۆ نموونە من لەگەڵ (ڕۆنالدۆی دیاردە) واتە ڕۆنالدۆی بەڕازیلی بەراورد پێ بکەن و ئەوا ئەو کات من زۆر بەئاساییەوە دەڵێم ڕۆناڵدۆی دیاردە ئۆتۆمبێلی فۆرمێلا وەنە و منیش ئۆتۆمبێلێکی یاری پێکردنی ئاساییم، بەڵام بۆ جیرۆدیش بارودۆخە وایە نازانم خەڵکیش چۆنی دەبینن !

جێی ئاماژەیە بن زیمە و دیاردەی بەرازیلی پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و تا ئێستاش بەردەوامە .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close