نێیمار لە بەڕازیلەوە وەڵامی ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی دەداتەوە

 

دوای ئەوەی نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لە ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامدانی هەندێک کاری نابەرپرسانە لە شوێنی کەرنتین کردنی لە بەرازیل تاوانبار کرا، ڕاوێژکاری یاریزانەکە ڕاگەیانراوێکی دەرکرد.

لەم بارەیەوە ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نێیمار لە وەڵامی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی کە وێنەیەکی نێیماری لەسەر یەکێک لە ماڵەکەی لە بەرازیل بلاوکردوەتەوە  کاتێک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەسەر لم تۆپی بالە دەکەن، نووسیویەتی نێیمار و کەرەنتین کردنە سەیر و سەمەرەکەی”، بۆیە لە پەیامەکەی نێیمار کە لە ڕێگەی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنییەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت” ئەو هاوڕێیانەی کە لەم وێنەیە لەگەڵم بوون، هەموویان پێشتریش لە پاریس لەگەڵ من بوون و لێیان جیا نەبوومەتەوە، تا هیچ مەترسییەک و سەرکێشییەکی تێدا بێت، من وەک نێیمار ڕۆژانە بەسەر پەرشتی (ڕیکاردۆ پۆزا)ی ڕاهێنەر مەشقەکانی خۆم دەکەم و زۆر پەرۆشم بۆ ئەو ساتەی کە ئەو بارودۆخە کۆتایی دێت و یارییەکانیش دەگەڕێنەوە.

جێی ئاماژەیە نێیمار ماوەیەک پێش ئێستا پاریسی جێهێشت و بۆ بەڕازیل گەڕایەوە، پێشبینیش دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانەکە بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close