نهێنی ڕازی نەبوونی ئەستێرەکانی بارسێلۆنا بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان ئاشکراکرا

 

لەکاتێکدا (جۆسێپ بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەگفتوگۆیەکانی لەگەڵ یاریزانان بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێکارێک دابنێن تا مووچەی یاریزانەکان کەمبکەنەوە، بەهۆی ئەو قەیرانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی هەموو جیهان هاتوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاشکرای کردوە کە یاریزانانی بارسێلۆنا ڕازی نین مووچەکانیان کەمبکرێتەوە یان بە بڕیارێکی تاک لایەنانە بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەکانیان بدرێت، بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە ئەستێرەکانی بلووگرانا ڕەتکردنەوەی ئەو کارە دەخەنە پاڵ دوو هۆکار یەکەمیان کارگێڕی یانەکەیانە لەبەر ئەوەی یاریزانان پێیان وایە کە ئەو بڕیارە بەهۆی خراپی دەستەی کارگێڕی یانەکەیە و قەیڕانەکە زیاد لە پێویست گەورە کراوە، هۆکاری دوەمیش ئەوەیە کە تا ئێستا کارگێڕی یانەی ریال مەدرید هیچ بڕیارێکی زۆرەملێی بۆ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان دەرنەکردوە، تا ئەوانیش بەو بڕیارە ڕازی بن.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە ڕەتکردنەوەی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان وێرای ئەوەی یانەکەیان زیانێکی دارایی زۆری بەردەکەوێت شێوەی یاریزانان لەپێش چاوی هاندەران زۆر ناشرین دەکات، لەبەر ئەوەی زۆر لە هاندەران بەهۆی ئەو قەیرانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیش و کار دابڕاون و بژێویان خراپە زۆریشیان کەشی نزیکی بەهۆی ڤایرۆسەکە لەدەست داوە بۆیە بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە وەفای یاریزانان بۆ یانەکە لەپێش چاوی هاندەران زۆر دادەبەزێنێت و لەداهاتووش کاردانەوەی خراپی لێ دەکەوێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close