یاریزانێکی لاوی ئاتلەتیکۆ مەدرید گیانی لەدەست دا

 

لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرتاپای ئیسپانیای گرتوەتەوە و ئەم وڵاتەی هەراسان کردوە، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند کە (کریستیان مینشچۆلا)ی یاریزانی لاوی تیپی لاوانی یانەکە لە بارودۆخێکی نادیار ژیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کریستیان کە تەمەنی 14 ساڵە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەمردوە، بەڵکو بە هۆکارێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، لەم بارەیەوە (ئینریکی سیریزۆ)ی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پەیامێکی بۆ کەسکوکاری یاریزانە لاوەکە بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا شۆکبوونی ئەنجامانی یانەکەی بەو هەواڵە دەردەبڕی و هەروەها دەڵێت زۆر دڵگرانم بەوەی کە کەبەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانین ماڵئاواییەکی شایستە بۆ یاریزانەکەی خۆمان ئەنجام بدەین.

لە لایەکی دیکەوە یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا پرسەی ئەندامانی یانەکەیان بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و کەسوکاری یاریزانە لاوەکە گەیاند کە لە ساڵی 2013 وە لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاریدەکات و سەرەتایەکانی لە تیپی بێچوەشێرانی یانەکە بووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close