ڕیال مەدرید بۆ فرۆشتنی حەکیمی وەڵامی چێلسی دایەوە

 

وێرای وەستانی سەرجەم خولە گەورەکانی ئەوروپا بەڵام پێشهاتی تازە هەن سەبارەت بە (ئەشرەف حەکیمی) یاریزانی ڕیال مەدرید کە بوخواستن لە بڕوسیا دۆڕتمۆند یاری دەکات و لە ئێستادا لە چەندین گەورە یانەی ئەوروپا داواکراوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی چێلسی لەندەنی هاتوەتە پاڵ ئەو یانانەی داوای حەکیمی دەکەن، بۆیە لە بەرپرسانی ڕیال مەدریدیان پرسیوە لە ئەگەری فرۆشتن یان خواستنی یاریزانەکە بۆ هاوینی داهاتوو، لەم بارەیەوەش لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ڕیال مەدرید بە یانەی چێلسی ڕاگەیاندوە کە لەو ساتە هیچ بڕیارێک نییە سەبارەت بە حەکیمی تا هاوینی داهاتوو، ئەوکات بڕیار دەدرێت کە حەکیمی بۆ پێکهاتەی ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە یان بە یانەیەکی دیکە دەفرۆشرێت یان هەر لە یانەکەی بە خواستن دەمێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە ، حەکیمی لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کردوە و سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بۆیە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدش بیری لەوە کردوەتەوە یاریزانە مەغریبییەکە بۆ ڕیزەکانی یانەکە بگەڕێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close