گریزمان داواکارییەکی بارسێلۆنا ڕەت دەکاتەوە

 

گومان لەوەدا نییە کە گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر لە هاوینی داهاتوو بۆ یانەی بارسێلۆنا ئامانجێکی سەرەکی دەبێت، بۆیە بەهۆی خراپی باری دارایی یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێ دەکرێ چەند یاریزانێک ببنە قوربانی بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجام بدرێت.

تۆڕی هەواڵی espn لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە ئەنتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەکە یەکێکە لەو ناوانەی باسی لێوەکراوە بۆ ئەوەی لە گەڕاندنەوەی نێیمار بەکار بهێنرێت و بخرێتە نێو ڕیکەوتنێک لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، بەڵام ئەوەی ڕاستیە ئەو کارە قورسە ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی گریزمان نایەوێت بەهیچ شێوەیەک ئیسپانیا جێ بهێڵێت، کە تێیدا خێزان و منداڵەکانی ئاسوودەن نایانەوێت شوێنیان بگۆڕن و بۆ ولاتێکی دیکە بڕۆن، هەتا ئەگەر فەرەنسا بێت، هەروەها گریزمان پێی وایە خۆی دەبێتە بەشێک لە داهاتووی بارسێلۆنا لەبەر ئەوەی مێسی و سوارێز تەمەنیان گەیشتوەتە 33 ساڵ و لە وازهێنان نزیک بوونەتەوە، بۆیە یاریزانە فەرنسییەکە بەڕۆیشتن ڕازی نییە.

جێی ئاماژەیە، گریزمان لەگەڵ پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆنا لە 37 یاری لەگەل یانەکە 14 گۆڵی تۆمار کردوە و 4 ئاسیستیشی هەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close