پێکهاتەی خەونەکانی بۆفۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تێدا نییە

 

جیان لویجی بۆفۆن، گۆڵپارێزی یانەی یۆڤێنتۆس لەپێکهاتەی خەونەکانی خۆی زۆربەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتالیای لە پێکهاتەکە داناوە و بۆ گۆڵپارێزێش ئیگەر کاسیاسی گۆلپارێزی ئیسپانی هەڵبژاردوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی goal بۆفۆن لە پێکهاتەکەی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ی هاوڕێی لە یانەی یۆڤی لەنێو 11یاریزانەکە دانەناوە، بەڵام پێکهاتەکەی مێسی تێدایە، هەروەها لە پیکهاتەکەی بۆفۆن زێدان و پیلێ و زۆر یاریزانی دیکەی لەخۆ نەگرتوە، ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی نموونەییە لای بۆفۆن:
گۆڵپارێز: ئیگەر کاسیاس
بەرگریکاران: لیلیان تۆرام (فەرنسا) ، مالدینی (ئیتالیا)، کانافارۆ (ئیتالیا)، ڕۆبێرتۆ کارلۆس(بەرازیل)
ناوەڕاست: پیرلۆ (ئیتالیا) ، نیدفید (چیک) ، گاتۆزۆ (ئیتالیا)
هێرشبردن : ڕۆبیرتۆ باگیۆ (ئیتالیا) ، مێسی (ئارجەنیتن) ، ڕۆناڵدۆ (بەڕازیل)

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close