بە ڤیدیۆ..ئەو گرتە ڤیدیۆییەی نەخۆشەکانی لیڤەرپوول ببینە کە کلۆپی بە گریان هێنا

 

یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەبەرانبەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند نەخۆشێکی کۆڕۆنای شاری لیڤەرپوول خۆی بۆ ناگیرێت و بە گەرمی دەگریت کاتێک ڤیدیۆییەکە دەبینێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکە کە کلۆپ دەڵێت هاوڕێیەکەم بۆی ناردووم، کۆمەڵێک هاندەری لیڤەرپوول لەوانە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاتوون لە پشتی جامەکانەوە هەر وەک لە یاریگای ئەنفیلد پێشتر دەیاننکرد بە نەخۆشییەوە سروودی لیڤەرپوول (بەتەنها ناڕۆیت) دەڵێنەوە و هەر لەو دیوی پشتی جامەکانتیش بە هەمان شێوە پزیشک و پەرستارەکان سروودەکە لەگەڵیان دەڵێنەوە، ئەم دیمەنە ناخی یۆرگین کلۆپی هەژاند کاتێک گوتی ئەم دیمەنە زۆر کاری تێکردم و فرمێسکەکانم لەگەڵیدا هاتنە خوارێ.

گرتە ڤیدیۆییەکەی نەخۆشخانە ببینە کاتێک هاندەرانی لیڤەرپوول گۆرانی یانەکەیان دەڵێن :

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close