فه‌رمی: فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را چوار خولی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ ئینگڵته‌را، فیدراسۆنی ئه‌م وڵاته‌ بڕیاریی كۆتایی له‌سه سێ خولی وڵاته‌كه‌یدا و سه‌رجه‌میان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ پرێمه‌رلیگ ده‌ده‌ن

فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را له‌ به‌یانامه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاریدا سه‌رجه‌م خوله‌كانی پله‌ سێی وڵاته‌كه‌ی تا پله‌ شه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانیش ڕه‌ت بكاته‌وه‌، هه‌ر له‌ بایانامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌وا خوله‌كانی ئافره‌تانیش له‌ پله‌ سێوه‌ تا پله‌ شه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، هیچ كام له‌ ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت بكاته‌وه‌

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌ش بێت ئه‌وا هیچ یانه‌یه‌ك له‌م خولانه‌ دانابه‌زێت و هیچ سه‌رناكه‌وێت پله‌ دووه‌كانی ئینگڵته‌را كه‌ تا ئێستا هاوشێوه‌ی چامپیۆنشیپ و پرێمه‌رلیگ تا 30 ئه‌پرێل دواخراون

ده‌رباره‌ی پرێمه‌رلیگ فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگڵته‌را بڕیاریداوه‌، ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ته‌شه‌نه‌ كردن له‌ ئینگڵته‌را ئه‌وا هه‌فته‌ی داهاتوو دووباره‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی تر دیاریی بكه‌ن بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ

لیڤه‌رپوول به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی 82 خاڵ له‌ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ دێت، به‌ جیاوازی 25 خاڵ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی له‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست پێ نه‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ ئه‌وا زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت چونكه‌ ته‌نیا پێوستی به‌ 6 خاڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close