جیاوازیه‌كی سه‌یری ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ سه‌رده‌می كۆرۆنا!

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌ كردنی له‌ وڵاته‌نانی ئه‌وروپی، سه‌رجه‌م یارییه‌كان وه‌ستان و یانه‌كان كه‌وتونه‌ته‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار و به‌ شێكیان داوای كه‌مكردمه‌وه‌ی موچه‌یان له‌ یاریزانه‌كانی خۆیان كردووه‌، رۆژنه‌مه‌كانیش جیاوازی له‌ نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكرده‌وه‌، بارسێلۆنا دوای له‌ یاریزانانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌ موچه‌كه‌یان بن، رۆژنامه‌كانی مه‌درید و نزیك له‌ ریال مه‌دید جیاوازی نێوان یانه‌كه‌ی پایته‌خت و بارسای كه‌ته‌لۆنی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و رۆژنامانه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ریال مه‌درید داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی له‌ یاریزانه‌كانی ناكات.

ئه‌مڕۆ 14 رۆژه‌ یارییه‌كانی خوله‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا راگیراوه‌ و دیار نییه‌ كه‌ی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی هه‌ر رۆژێكیش، كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان تاخیرتر ده‌كرێت و ده‌نگۆی زیاتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close