پێکهاتەی خەونەکانی هازارد هەمووان شۆک دەکات

 

ئیدین هازارد ئەستێرەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێکهاتەی خەونەکانی خۆی بە درێژایی مێژوو ئاشکرا کردوە کە تێیدا کۆمەڵێک لە ئەستێرە گەورە و ئەفسانەکانی تۆپی پێی تێدا بەدی ناکرێت.

ماڵپەڕی goal بڵاویکردوەتەوە کە هازارد هەر یەکە لە زێدان و مێسی و ڕۆناڵدۆ و مارادۆنا و پیلێشی لە پێکهاتەی خەونەکانی خۆی دانەناوە، بەگوێرەی پێکهاتەکەی هازارد پیتەر شمایکل گۆڵپارێزی دانیمارکی ئەو پێگەیەی داگیر کردوە و بەرگریکارانیش بریتین لە مارسێیال دۆساییی و رۆبیرتۆ کارلۆس و لۆران بلان و فابیۆ کانافارۆ لە هێڵی ناوەڕاستیش هەر یەکە لە لویس فیگۆ و پاتریک ڤیێرا و باڤیل نیدڤید و ڕۆبێرت پێرێسی فەرەنسی هەڵبژاردوە و لە هێڵی هێرشبردنیش پاتریک کلۆڤەرت و دینیس بیرکامبی هەردوو هێرشبەری هۆڵەندی دیاری کردوە.

ئەوەی کە جێی سەرنجە لە پێکهاتەکەی هازارد دوور خستنەوەی زێدانە کەخۆی یەکێکە لە سەرسامەکانی ئەو کەسە و زیاتریش لەبەر ئەو ڕووی لە ڕیال مەدرید کردوە، لە کاتێکدا دوور خستنەوەی مێسی و ڕۆناڵدۆ چەندین نیشانەی پرسیار لەسەر ئەو پێکهاتە سەیر و سەمەرەیە دروست دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close