کۆتینۆ بۆ پرێمەرلیگ دەگەڕێتەوە

دوای ئەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا ڕوون بووەوە کە بایەڕن میونشین بڕگەی کڕینەوەی فیلیپ کۆتینیۆ بە یەکجاری ئەکتیڤ ناکات، یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی بارودۆخی ئێستا بۆ فرۆشتنی یاریزانەکەی ڕووبەرووی تەگەرەی زۆر دەبیتەوە.

ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا لەو ساتە ناتوانێت کۆتینیۆ بفرۆشێت و زۆر ئەستەمە بەو بارودۆخە ئابووریە سەختە یانەیەک هەبێت یاریزانە بەڕازیلییەکە بە پارەیەکی زۆر بکڕێتەوە، بۆیە بارسا بە ناچار دەبێت یاریزانەکە بە خواستن بە یانەیەکی دیکە بدات، لەو ساتەش یانەکانی چێلسی و تۆتنهام و مانچێستەر یۆنایتد نزیکترین یانەن بۆ ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ ڕیزەکانیان بە خواستن بگوازنەوە، بەمەش کۆتینۆ جارێکی دیکە بۆ پرێمەرلیگ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمجارە بەدرێسی یەکێک لە ڕکابەرەکانی لیڤەرپوول ئەو یانەیەی تێیدا درەوشایەوە و لەوێش بۆ بارسێلۆنا ڕۆیشت.

جێی ئاماژە پێکردنە، کیکی سیتین ڕاهینەری ئێستای بارسێلۆنا ماوەی ڕابردوو ئاماژەی کردبوو کە لاری لەوەدا نییە گەر کۆتینیۆ بۆ بارسا بگەڕێتەوە، بەڵام وادیارە یاریزانەکە نایەوێت جارێکی دیکە بۆ یاریگای کامپ نو بگەڕێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close