بارسێلۆنا و لاوتارۆ مارتینێز ڕێکەوتن

 

وا دیارە یانەی بارسێلۆنا بۆ تەواوکردنی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینترمیلانی ئیتالی زۆر پەلەیە و نایەوێت کەس لەسەر ئەو یاریزانە ڕکابەری بکات.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری لاوتارۆ مارتینێز ڕێکەوتنی ئەنجام داوە و لەسەر زۆربەی وردەکارییەکانی پەیوەست بە هاتنی بۆ بارسا هاوڕان و ڕێکەوتوون، بەگوێرەی هەواڵەکە بارسێلۆنا هەموو زانیارییەکانی تایبەت بە گرێەبستەکەی و مووچەی ساڵانە و پاداشت و شتی دیکە و چۆنیەتی پارە دانەکەی بە بریکاری مارتینێز گوتوە و تەنها ئەوە ماوە بارسا سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانەکە قسە لەگەڵ ئینتەر میلان بکات، یان ڕاستەوخۆ بە 111 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بشکێنێت.

جێی ئاماژەیە، یانەی بارسێلۆنا نایاەوێت ڕاستەوخۆ گرێەستەکەی بشکێنێت و دەیەوێت یاریزانێک یان دوو یاریزان بخاتە نێو گرێبەستەکە و ئەو کارەش ئینتەر میلان تا ئیستا ڕەتی دەکاتەوە و گفتوگۆی لەسەر ناکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close