پاریس سان جێرمان بۆ گەڕانەوەی نێیمار داوای چەند یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە لە بابەتی گەراندنەوەی نێیمار جۆنیۆر لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ بارسێلۆنا شتی تازە هەیە و یانە فەرنسییەکەش بە جیدی ئەو بابەتەی تاوتوێ کردوە و چەند بیرۆکەیەکی هەیە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کارگێری یانەی پاریس لە ئێستادا هەموو ئەو ناوە بەردەستانەی یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا هەڵدەسەنگێنێت بۆ ئەوەی چەند یاریزانێک بخاتە نێو گرێبەستی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر لەبەر ئەوەی ئەوان باش دەزانن کە بارسێلۆنا ناتوانێت ڕاستەخۆ بری 180 ملیۆن یۆرۆ یان هەتا 150 ملیۆن یۆرۆش بۆ گەڕانەوەی نییمار بۆ کامب نو بدەن، بۆیە یانەکە لەنێوان یاریزانانان تێرشتیگن و سیمیدۆ و گریزمان و ئۆمتیتی و ڕاکیتیچ و عوسمان دیمبلی و لینگلی و کۆتینیۆ بژاردەن دەکەن تا چەند یاریزانێک بۆ بارسێلۆنا پێشنیار بکەن، بۆ ئەوەی لە گریبەستی گەڕانەوەی نێیمار بەکار بهێنرێن !

جێی ئاماژەیە نێیمار بۆ هاوینی داهاتوو بێ پاریس سان جێرمان دەتوانێت بڕگەیەکی گرێبەستی نێیمار ئەکتیڤ بکات بە مەرجێک 180 ملیۆن یۆرۆ بدرێت، بەڵام بارسا ئەو پارەیەی نییە بۆیە دەبێت پەنا بۆ ڕێگا چارەی دیکەی لەو شێوەیە ببرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close