مێسی و ڕۆناڵدۆ له به‌خشینیش ڕكابه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ڕاگرتنی هه‌موو چاڵاكیه وه‌رزشیه‌كان، له‌م كاته یاریزانه‌كان هه‌ڵده‌ستن به به‌خشیبنی پاره بۆ نه‌خۆشخانه‌كان كه تایبه‌ت كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له دواین هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كرێت كه‌وا مێسی و ڕۆناڵدۆ هاوشێوه‌ی یاریزانه‌كانی تر پاره‌یان به‌خشیوه بۆ نه‌خۆسخانه‌كان
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپه‌رتیڤۆ بڵاوی كردۆته‌وه، مێسی بڕیاریداوه بڕی 1 ملیۆن یۆرۆی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (Clínic de Barcelona) له بارسێلۆنا و سه‌نته‌رێكی پزیشكی له وڵاته‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین ته‌رخان بكات، جگه له‌وه‌ش چه‌ند جارێك له ماڵه‌وه كه كه‌ره‌نتینه‌ن ئامۆژگاری هاولاتیان ده‌كات كه پابه‌ند بن به به ڕێنماییه‌كان
له لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێتی به‌ڕیتانی بڵاوی كردۆته‌وه ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆرخێ مێندز بڕی یه‌ك ملیۆن یۆڕۆیان بۆ دوو نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كانی لیسبۆن و پۆرتۆ ته‌رخان كردووه تا سوودی لێ وه‌رگرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان بڕیاریان داوه پاره ببه‌خشن له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆیان چه‌ندان تویت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تا پابه‌ند بن به ڕێنمایه‌كان و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه