یۆڤێنتۆس یەکەمین هەنگاوی بۆ ڕفاندنی ئامانجی ڕیال و بارسێلۆنا دەستپێکرد

 

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی یەکەمین هەنگاویان دەستپێکرد بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی لالیگای ئیسپانیا لە هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بڕفێنن و بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت) یئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی یانەی یۆڤێنتۆس پەیوەندییان بە (فیران تۆرێس)ی بەرگریکاری یانەی ڤالەنسیای ئیسپانی کردوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە دەیەوێت بە بابەتی یاریکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانەکە بۆ خۆی ڕابکێشێت، بەمەش گورزێکی گەورە لە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیال مەدرید دەدات کە هەردووکیان زۆر بە گەرمی هەوڵ بۆ گواستنەوەی فیران تۆرێس دەدەن.

جێی ئاماژەیە یاریزانەکە تەمەنی تەنها 20 ساڵە و مەرجی شکانی گرێبەستەکەشی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و تەنها یەک ساڵیش لە گرێبەستەکەی ماوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close