رۆناڵدۆی گه‌وره‌ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی دیاركرد و سه‌پرایزی گه‌وره‌ی تێدایه‌!

رۆناڵدینهۆ، كریستیانۆ و نێیمار له‌ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی رۆناڵدۆ دا نین!

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیمای ئه‌فسانه‌ی بڕازیلی، باشترین پێكهاته‌ی مێژووی به‌ ڕای خۆی دیاریی كرد و له‌ پێكهاته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌، سه‌پرایزی گه‌وره‌ی تێدایه‌.

پێگه‌ی گۆڵی جیهانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆناڵدۆی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ئینگلیزی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رۆناڵدۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی دیار ده‌كات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی پێشبنیه‌كان، له‌ پێكهاته‌كه‌ی رۆناڵدۆ ناوی هه‌ریه‌ك له‌ رۆناڵدینهۆ، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا نابینرێت.

پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی رۆناڵدۆ:

گۆڵپارێز: جانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی.

به‌رگریكار: كافۆی بڕازیلی، ماڵدینی و كاناڤارۆی ئیتاڵی، رۆبێرتۆ كارلۆسی بڕازیلی.

ناوه‌رستكار: لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی، زێدانی فڕه‌نسی و پێرلۆی ئیتاڵی، مارادۆنای ئارجێنتینایی.

هێرشبه‌ر: رۆناڵدۆی گه‌وره‌ و پێلێی بڕازیلی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close