بن زیمە لەسەر دانانی وەک یەدەگ لە لایەن ئاسنییۆ هاتە دەنگ

 

دوای ئەوەی ( ماڕکۆ ئاسنسیۆ)ی هێرشبەری ڕیال مەدرید توانی بە کار هێنانی کەریم بن زیمە وەک یەدەگ لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید لە یاری فیفا 20 پاڵەوانێتییەک بە بەشداری 18 یانەی ئیسپانی بباتەوە، کەریم بن زیمە لەسەر ئەو ڕووداوە خۆی بۆ نەگیراو لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە بن زیمە گوتی کە دانانی لە لایەن ئاسنسیۆ وەک یەدەگ لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید لە یاری فیفا 20 ئاسایی بوو، لەبەر ئەوەی من لەو یارییە زۆر جەموجۆلەکانم خاوە و خێرا نیم، بەڵام لە ڕساتەقینەدا من وا نیم و لە یارییەکانی ریال مەدرید زۆر خێراتر یاری دەکەم وەک لەوەی لە فیفا 20 دەبینین !

جێی ئاماژەیە، ئاسنسیۆ پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی 4-2 لەیاریزانێکی یانەی لیگانیسی بردەوە، لەم یارییەش ئاسنسیۆ تەنها 18 خولەک یاری بە کەریم بن زیمە کرد، هەر لەسەر ئەوەش لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان هەندێک لە هەوادارانی ڕیال مەدرید نووسیبوویان کەلەبەر ئەوەی بن زیمەی کردوەتە یەدەگ ئاسنسیۆ شایەنی ئەوەیە ببێتە ڕاهێنەری ڕیال مەدرید.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close