ڤیدیۆ: یارییەکی تۆپی پێ هۆکاری تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئیتاڵیا

بەهۆی ئەم یارییە هەزاران کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 500 کەسیش گیانیان لەدەست داوە

یاریی ئاتاڵانتا و ڤالێنسیا بووەتە هۆی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، بەگوێرەی قسەی پزیشکانی ئیتاڵیا ئەم یارییە هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەوەی ئەم پەتایە ئیتاڵیا وێران بکات.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یاریی نێوان ئاتالانتای ئیتاڵی و ڤالێنسیای ئیسپانی کە لە یاریگای سان سیرۆ لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە ئیتاڵیا بەڕێوە چوو، هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئیتاڵیا.

فابیانۆ دی مارکۆ کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکە لە ئیتاڵیا بە رۆژنامەی کۆریێ دیلۆ سپۆرتی راگەیاندووە ‘یاریی ئاتاڵانتا و ڤالێنسیا بە تەواوەتی ئیتاڵیای وێران کردووە، چونکە زیاتر لە 40 هەزار هاندەری ئاتاڵانتا چوونەتە یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆ، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بە تەواوەتی لە ئیتاڵیا بڵاو بێتەوە، کە یارییەکە رۆژی 19ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو.

لە دوای بەڕێوەچوونی یارییەکە کە 4-1 لە بەرژەوەندی ئاتاڵانتا کۆتایی هات، هەزاران کەس لە ئیتاڵیا تووشی کۆرۆنا بوون، تەنانەت بەگوێرەی رۆژنامە ئیتاڵییەکە تەنیا بەهۆی ئەم یارییەوە 500 کەس گیانیان لەدەست داوە.

یانەی ڤالێنسیا پێشتر رایگەیاندبوو بەهۆی گەشتکردنیان بۆ یارییەکەیان لە دژی ئاتاڵانتا %35ی یاریزان و کارمەندانی یانەکەیان تووشی کۆرۆنا بوون ، ئاتاڵانتا توانی بە ئەنجامی هەردوو یاریی بگاتە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close