تیر شتێگن بە بە ڕۆیشتن بۆ بایڕن فشار لە بارسێلۆنا دەکات

 

دوای ئەوەی گفتوگۆکانی یانەی بارسێلۆنا و تیر شتێگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی بە بن بەست گەیشت، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی ئاشکرای کرد، کە شتیگن بەهۆی یانەی بایەڕن فشار بۆ سەر بارسێلۆنا زیاد دەکات

ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە کە لە ئێستادا یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی ئەو بابەتەی قۆستوەتەوە و شتیگنی وەک شوێنگرەوی (مانوێل نۆیەر) دیاری کردوە و لە لایەن خۆشیەوە تیر شتێگن ئەو بابەتە بۆ فشار خستنە سەر بارسێلۆنا بەکار دەهێنێت، لە سپۆرت و چەندین ڕۆژناکەی دیکە کەتەۆلنی هاتوە کە بایەڕن بەجیدی پەیوەندییەکانی دەستپێکردوە و قسەی لەگەڵ شتیگنیش کردوە بۆ ئەوەی بە مووچەیەکی زۆر بۆ بایەڕن میونشین ڕازی بکەن، لەبەر ئەوەی نۆیەر کاتی لەسەر تەواو بوونە و تەمەنی گەورە بووە، لە کاتێکدا تەمەنی شتیگن گونجاوە و باشترین شوێنگرەوەی نۆیەریش دەبێت.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا بری مووچەی شاڵانەی شتیگن گەورەتین تەگەرەیە لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی (شتیگن) دوا دەکات مووچەکەی ببێتە دووەمین بەرزترین مووچە لە بترسێلۆنا دوای مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە کە خاوەن بەرزترین مووچەیە لە نێو هەموو یاریزانانی تۆپی پێی جیهان.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close