ئینتەر میلان ئۆفەرێکی بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز ڕەتدەکاتەوە

 

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیتالی، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵە جیدییەکانی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئارجەنتینی یانەی ئینترمیلانی دەستپێکردوە.

ڕۆژنامەی (لاگازێتا دیللۆ سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا بۆ کڕینی مارتینێز بری 70 ملیۆن یۆرۆ و یاریزان (ئارتۆرۆ ڤیدال)ی پێشکەش بە یانەی ئینتەر میلان کردوە، بەڵام یانە ئیتالییەکە ئەو ئۆفەرەی بارسای ڕەت کردوەتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی گەر بارسێلۆنا یاریزانەکەی بوێت، پێوستە بری 111 ملیۆن یۆرۆی بەهای شکاندنی گرێبەستی مارتینێز بدات، ئەو کارەش بۆ بارسێلۆنا لەو ساتە بەهۆی قەیڕانی دارایی جیهانی و بارودۆخی دارایی خراپی یانەکە قورس دەبێت.

جێی ئاماژەیە، جگە لە یانەی بارسێلۆنا یانەی ڕیال مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگیش بایەخ بە لاوارۆ مارتینێز دەدەن، بەڵام تا ئەو ساتەش بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە بتوانێت ئەستێرە ئارجەنتینییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close