مێسی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی راگەیاند

بارسێلۆنا بڕیاری داوە مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە، مێسیش هەڵوێستی خۆی لەمبارەیەوە بە سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا ئاشکرایکردووە، رۆژی هەینی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ لیۆنێل مێسی، سێرخیۆ بۆسکێتس، سێرجی رۆبێرتۆ و جیرارد پیکێ کە کاپتنی یانەکەن کۆبووەتەوە و رەزامەندی وەرگرتوون بۆ ئەوەی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی یانەکە بدەن.
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە مێسی و هاوڕێکانی بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخەی یانەکەیان پێیدا تێدەپەڕێت رازی بووینە بڕێکی مووچەی یانەکەیان کەم بکرێتەوە، چونکە بەهۆی وەستانی یارییەکان و داخرانی یاریگای کامپ نوو و مۆزەخانەی یانەکە، بارسا داهاتی کەمی کردووە و دووچاری زەرەرێکی زۆر دەبێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close