مێسی: بارسێلۆنا ده‌بێت سوپاسگوزاری هه‌موو شتێكی ئه‌م یاریزانه‌ بێت!

لیۆنێل مێسی، كاپیتان و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ رۆژی له‌ دایكبوونی كاریگه‌رترین یاریزان له‌ مێژووی بلوگرانه‌ به‌ گوته‌ی خۆی، هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت ده‌بێت بارسا سوپاسگوزاری هه‌موو شتێكی رۆناڵدینهۆی بڕازیلی بێت.

پێگه‌ی گۆڵی جیهانی، ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كی مێسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و یاریزانه‌ گوتوویه‌تی: ”رۆناڵدینهۆ به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر بارسێلۆنا هاتووه‌ له‌ رابردوو، ئه‌و له‌ كاتێكی خراپ به‌ هانای بارسێلۆنا گه‌یشت و گۆڕانكاری سه‌رسامكه‌ری له‌ یانه‌كه‌ كرد”.

مێسی، ده‌رباره‌ی رۆناڵدینهۆ به‌وه‌نده‌ نه‌وه‌ستا و گوتی: ”بارسێلۆنا ده‌بێت هه‌میشه‌ سوپاسگوزاری رۆناڵدینهۆ بێت، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی كرد”.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close