تۆپی پێ دوای ڤایرۆسی كۆڕۆنا …. ماڵئاوای له‌ گرێبه‌ستی 100 ملیۆنیه‌كان ده‌كات

 

دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ هه‌موو جیهان و وه‌ستاندنی هه‌موو جوڵه‌ بازرگانیه‌كان و یارییه‌كان،رۆژنامه‌ی ماركا پێشبینی كۆتایی هاتن به‌ گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كان ده‌كات له‌ نێو یانه‌كان دووباره‌ تۆپی پێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ساڵانی پێشوو

ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ ئێستادا هه‌ڕشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر هه‌موو جوڵه‌ بازرگانی وه‌رزشیه‌كان و چه‌ندان كاری په‌كخستووه‌، له‌ نێویشیان سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهانی وه‌ستاندووه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جامی یۆرۆی 2020 و كۆپا ئه‌مریكای 2020ی بۆ ساڵی 2021 دواخست، له‌مباره‌یه‌وه‌ ماركا باسی له‌وه‌ كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ر دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپی پێ له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوو ئه‌وا گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر ئابووری تۆپی پێ دێت

هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م باردۆخه‌ یانه‌كانی بۆرسیا دۆرتمۆند و ڤه‌رده‌ر بره‌یمه‌ن له‌ ئه‌ڵمانیا و لیۆن له‌ فه‌ڕه‌نسا هارتس له‌ ئوسكتله‌ندا چه‌ند یانه‌یه‌كی تر، بڕیاریاندا به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان، دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر یانه‌كان هاتووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ستانی یارییه‌كانی تۆپی پێ

جیانی ئینفاتینۆ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ناتوانێت هاوشێوه‌ی ساڵانی تر پشتگیری یانه‌كان بكات له‌ ڕووی مادیه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی گۆرانكارییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ یانه‌ گه‌وره‌كان پلان داده‌نێن گۆڕانكاری له‌ گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان بكه‌ن له‌ دوای كۆتایی هێنان به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا

به‌ڕێوه‌به‌ری ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر گرێبه‌سته‌كان به‌ 100 ملیۆن یۆڕۆ ئه‌نجام ده‌درا له‌ نێوان یاریزان و یانه‌كان ئه‌وا ئه‌م چیڕۆكه‌ كۆتایی هات، گرێبه‌ستی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام نادرێته‌وه‌، وه‌ ناتوانێت ئه‌و پاره‌ی پێشتر به‌ یاریزانانی ده‌دا ئه‌و دووباره‌ هه‌مان كار ئه‌نجام بداته‌وه‌

بۆ به‌بیر هێنانه‌وه‌ ئه‌م 9 یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كانیان له‌ 100 ملیۆن یۆڕۆ زیاتر بووه‌، نێیمار و كیلیان مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان، فلیپ كۆوتینهۆ و عوسمان دیمبلی و ئه‌نتوان گریزمان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، جواو فلێكس بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید، ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس، بۆگبا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد، ئیدن هازارد له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close