سروودی یانەی لیڤەرپوول

سروودی بەناوبانگی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەکو دڵنەواییەک و چارەسەرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهينريت.
رۆژی هەینی لە سەرتاسەریی ئەوروپا لە زیاتر لە 30 وڵات لە رێگای رادیۆیەکانەوە سروودی (تۆ هەرگیز بە تەنیا ناڕۆیت You will never walk alone) ليدرایەوە، بۆ ئەوەی وەکو پشتگیرییەک بێت بۆ پەرستارەکان و پزیشکەکان کە ئێستا بەرەنگاریی ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە، وەکو دڵنەواییەکیشە بۆ خەڵکی کە لە ماڵەکانیان لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان کەرەنتینە کردووە.
ساندەر هۆگندۆرن، خاوەنی ئەم بیرۆکەیە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند ‘ئێمە هەوڵمانداوە لەم رێگایەوە ورەی ئەو کەسانە بەرز بکەینەوە کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بووینە، تاکو ئێستا لە نزیکەی 200 رادیۆوە ئەم سروودە لێدراوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەم سروودە کە بووەتە هێمای کۆڵنەدان و کۆشش کردن، ورەی خەڵکی بەرز بکەینەوە’.
رادیۆی بەناوبانگی بی بی سی بەریتانی یەکێک بوو لەو رادیۆیانەی رۆژی هەینی چەندان جار ئەم سروودەی لێدایەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و لە سەرتاسەریی ئەوروپا رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close