ئه‌گه‌ر خوله‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌،كێ براوه‌ و كێ دۆڕاوه‌ !

دوای هه‌ڵپه‌ساردنی خوله‌ ناوه‌خۆیه‌كان و دواخستنیان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار، ده‌نگۆ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌شه‌نه‌ كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بڕیار ده‌درێت به‌ كۆتایی هاتنی خوله‌كان و دیاری نه‌كردنی پاڵه‌وان و یانه‌ی دابه‌زیو بۆ خوله‌كانی دوای خۆی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ببێته‌ فه‌رمی و فیدراسۆنه‌كانی وڵاتان ئه‌نجامه‌ بده‌ن، چه‌ند یانه‌یه‌ك قازانج ده‌كه‌ن و چه‌ند یانه‌یه‌ك زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن

ئه‌و یانانه‌ی براوه‌ن و سوود مه‌ند ده‌بن ئه‌گه‌ر خوله‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌

– نۆرویچ سیتی

یانه‌ی كه‌ناری نۆرویچ سیتی ئینگلیزی له‌ كۆتا ڕیزبه‌ندی خولی نایاب دێت، 6 خاڵ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ خوله‌كه‌ دووره‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خول هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وا نۆرویچ سیتی قازانج ده‌كات دووباره‌ له‌ پرێمه‌رلیگ ده‌مێنێته‌وه‌

-ئینته‌ر میلان

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ باشی ده‌ستی به‌ خوله‌كه‌ كرد، به‌ڵام دوای شكستی به‌رانبه‌ر یۆڤێنتۆس ئه‌و یانه‌ی ئاستی دابه‌زیه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئاساته‌ی به‌رده‌وام بێت ئه‌وا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ چوار یانه‌ی یه‌كه‌می ئیتاڵیا بۆ به‌شداری كردن له‌ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خول دووباره‌ یارمه‌تی ئینته‌ر میلان ده‌دات خۆی نوێ بكاته‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو

-تۆتنهام 

دوای شكستی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئه‌م یانه‌یه‌ زۆر ئاستی دابه‌زیه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ی مۆرینهۆ ئه‌ركی ڕاهه‌نه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی وه‌گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ دووباره‌ وا ده‌كات ئه‌و یانه‌یه‌ خۆی نوێ بكاته‌وه‌

-ڤێرده‌ر برێمه‌ر

ئه‌م یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی كه‌ له‌ پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیایه‌، كه‌ له‌ مانگی یه‌كه‌وه‌ هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار نه‌كردووه‌، ڤه‌رده‌ر برێیمه‌ر ته‌نیا یه‌كجار دابه‌زیه‌وه‌ بۆ پله‌ دووه‌كان، ئه‌ویش وه‌رزی 1981 بۆ 1982 بوو، ئه‌گه‌ر خوله‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وا یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ خوله‌كه

-ئیسپانیۆڵ

یانه‌ی ئیسپانیۆڵیش به‌ هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌ كۆتا ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانیا دێت و 6 خال له‌ شوێنی مانه‌وه‌ دووره‌، بۆیه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خول ئیسپانیۆڵ دڵخۆش ده‌بێت، چونكه‌ دا نابه‌زێت بۆ پله‌ دووه‌كان و كه‌ 25 ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی ئیسپانیا یاریی ده‌كات

دۆڕاوه‌كان ئه‌گه‌ر خوله‌كان و پاڵه‌وانه‌تیه‌كان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌

-لیڤه‌رپوول

لیڤه‌رپوول دوای پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رز له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ، خه‌ونی ئه‌وه‌ی داناوه‌ كه‌وا دوای 30 ساڵ ناسناوی پرێمه‌رلیگ بباته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرێمه‌رلیگ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و خه‌ونه‌ 30 ساڵه‌ی هه‌یه‌تی له‌ ناو ده‌چێت

-پاریس سانجێرمان

پاریس سانجێرمان یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی دواخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خوله‌كانه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ چامپیۆنزلیگ كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ قۆناغی 16 ماڵئاوای ده‌كرد، ئه‌مساڵ توانی له‌ دۆرتمۆند بباته‌وه‌ خۆی بگه‌یه‌نه‌ته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، بۆیه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ناسناوه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌

-لازیۆ

یانه‌ی لازیۆ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ ئیتاڵیا وه‌ك ئه‌سپه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ركه‌وتووه‌، توانیویه‌تی ئاستێكی به‌رز پێشه‌كس بكات، به‌ تایبه‌تی له‌ پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ دێت به‌ جیاوازی ته‌نیا خاڵێك له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس

لازیۆ ئه‌مساڵ خه‌ونی به‌ده‌ست هێنانی خوله‌كه‌ی هه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی توانی بۆ دووه‌مجار خوله‌كه‌ بباته‌وه‌، شیرۆ ئیمۆبیلی به‌ تۆمار كردنی 26 گۆڵ توانیویه‌تی له‌ سه‌رووی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی سیریا ئه‌ی بێت و له‌ پێش سه‌رجه‌م یاریزانه‌ جیهانیه‌كان بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی پێڵاوی زێڕ

-شیڤڵد یونایتد

یانه‌ی شیفلد یونایتد به‌ بێ بوونی ئه‌ستێره‌ توانیویه‌تی ئاستێكی نموونه‌ی پێشكه‌ش بكات، ڕكابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگ بكات بۆ به‌شداری كردن له‌ چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو سه‌ركه‌وت بۆ پرێمه‌رلیگ پێشبینی ده‌كرێت وه‌ستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خول كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌بێت

-ئاتاڵانتا

یانه‌ی ئاتالانتا له‌ چامپیۆنزلیگ و سیریا ئه‌ی به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه‌ تا ئێستا، خۆی گه‌یاندۆته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی هاوشێوه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ ئاستێكی به‌زر ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ سیریا ئه‌ی به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی 48 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه‌، وه‌ستانی چامپیۆنزلیگ و دیاریی نه‌كردنی كاتی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌ پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه‌ و ئاستی یاریزانه‌كان هه‌بێت

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close