هیگواین و بێنتاكور له‌ ترسی كۆڕۆنا له‌ ئیتاڵیا هه‌ڵدێن

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی یۆڤێنتۆس ڕۆگانی و ماتوێدی دووچاری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون، به‌ فه‌رمی یانه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی بۆ سه‌رجه‌ یاریزانه‌كانی له‌ یانه‌كه‌ دانا وه‌ك كه‌ره‌نتین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ریان نه‌مێنێت، به‌ڵام به‌ر له‌ ته‌واو بوونی واده‌كه‌ی هیگواین و بێنتاكور هه‌ڵاتوون

ڕۆژنامه‌ی لا ریپیلیكای ئیتاڵی له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوی كردۆته‌وه‌، هیگواین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ بێ ئاگاداربوونی یانه‌كه‌ی هه‌وڵی داوه‌ ئیتاڵیا به‌جێ بهێڵێت دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆس زۆر بووه‌ له‌م وڵاته‌ له‌ كۆنتڕۆل ده‌رچووه‌، هه‌وڵی داوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌رجه‌نتین به‌ڵام پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌ی كاسیل له‌ تۆرینۆ یاریزانه‌كه‌یان ڕاگرتووه‌ ڕێگریان كردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی بێنتاكور و خێزانه‌كه‌ی گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌رجه‌نتین چونكه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ وه‌ستاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ هیگواین ویستویه‌تی له‌ ڕێگای چوونی بۆ فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا دواتر بۆ ئه‌رجه‌نتین كاره‌كه‌ ئه‌نجام بدای به‌ڵام ڕێگری لێ كراوه‌

به‌ڵام له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌نووس روميو ئه‌جریستی نزیك له‌ یۆڤێنتۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ یانه‌كه‌ خۆی ڕێگای داوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ گه‌شت بكات، چونكه‌ دایكی نه‌خۆشه‌ ویستوویه‌تی سه‌ردانی بكات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close