فه‌رمی: ئه‌وه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول چاوه‌ڕێیان ده‌كرد روویدا

چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ یه‌كلاكرایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول چاوه‌ڕێیان ده‌كرد روویدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریان له‌ چاره‌نووسی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا، یانه‌كان به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ بڕیاریان دا یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كۆی 20 یانه‌ 14 یانه‌ ده‌نگیان دابووایه‌ ئه‌وا یارییه‌كانی خوله‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بڕیاری دا یارییه‌كانی خوله‌كه‌ تاكو رۆژی 30ی ئه‌پرێل دوابخرێن، له‌كاتێكدا وابڕیاربوو یارییه‌كان رۆژی 4ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

لیڤه‌رپوول به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 82 خاڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه‌ و ته‌نیا دوو بردنه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای 30 ساڵ به‌ نازناوی خوله‌كه‌ شاد بێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close