فه‌رمی: جارێكی دیكه‌ پرێمه‌رلیگ دواخرا

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جارێكی دیكه‌ پرێمه‌رلیگ دواخرا و دواخرانی خوله‌كه‌ درێژكرایه‌وه‌.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاردرا یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ تاكو رۆژی 4ی مانگی داهاتوو دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ بڕیاردرا یارییه‌كانی خوله‌كه‌ زیاتر دوابخرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ كه‌ كه‌ ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بڕیادرا یارییه‌كان تاكو رۆژی 30ی ئه‌پرێل دوابخرێت، چونكه‌ هێشتا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌ویه‌ زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌ له‌ به‌ریتانیا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close