لەوانەیە ئەمڕۆ بەفەرمی پرێمەرلیگ هەڵبوەشێتەوە و لیڤەرپوول لە نازناوەکە بێبەش بکرێت

لەوانەیە ئەمڕۆ بەفەرمی یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەڵبوەشێنرێتەوە و لیڤەرپوول لە نازناوەکە بێبەش بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی سەرجەم یانەکانی پرێمەرلیگ بە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆدەبنەوە و بڕیار لەبارەی یارییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەدەن، بۆ ئەوەی وادەی دەستپێکردنەوەی خولەکە یان هەڵوەشاندنەوەی خولەکە یەکلا بکەنەوە.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، ئەگەر لە کۆی 20 یانەی خولەکە 14 یانە دەنگ بە هەڵوەشانەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە بدەن، ئەوا خولەکە هەڵدەوەشێتەوە و لیڤەرپوولیش لە نازناوەکە بێبەش دەبێت، کە 30 ساڵە هاندەرانی رێدز چاوەڕێی ئەم نازناوە دەکەن.

لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە و تەنیا دوو بردنەوەی دیکەی بەسە بۆ ئەوەی بەفەرمی نازناوەکە یەکلا بکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close