نێیمار لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاریس سانجێرمان هەڵات

نێیمار لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاریس سانجێرمان هەڵات و گەڕاوەتەوە بڕازیل.

رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسێلڤای یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بەبێ پرسی یانەکەی لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاوەتەوە بڕازیل، لەکاتێکدا یانە فڕەنسییەکە بڕیاریدابوو سەرجەم یاریزانەکانی لە ماڵەکانیان خۆیان کەرەنتینە بکەن بۆ ئەوەی تووشی کۆرۆنا نەبن.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، دوێنێ چوارشەممە نێیمار گەڕاوەتەوە بڕازیل، بەڵام لەوانەیە لە وڵاتەکەی کەرەنتینە بکرێت، چونکە حکومەتی بڕازیل بڕیاریداوە هەر کەسێک لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتینە بکرێت.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان پێیانوایە نێیمار سەرپێچی یاساکانی یانەکەی کردووە و لە کەرەنتینەی یانەکەی رایکردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close