بۆچی زیانی کۆرۆنا لەسەر تۆپی پێ هێندە قورسە؟

سيروان حسن /سلێمانی

پاش ئەوەی لەم چەندساڵەی دواییدا وەرزش بەگشتی و تۆپی پێ بەتایبەتی لەگەڵ بازرگانیدا گرێبەستێکی مارەبڕینی کاثۆلیکیان بەئەنجام گەیاند ئیتر وای لێھات کە ھەندێک کۆمپانیا و بزنسمانی گەورەی جیھان وەک لقێکی کۆمپانیاکانیان سەیری یانە و دامەزراوە وەرزشیەکان بکەن و یاریزانەکانیش وەک کارمەندەکانیان سەیر بکەن و وەک بەیدەقی شەتڕەنج بیانجوڵێنن یان وایان بوێت و سەدان ملێۆن دۆلار و یۆرۆ بخەنە بازرگانیەکەوە و خودی یاریەکە خۆشی لایدا لەڕێڕەوی ئارەزووخواست و پیشەگەریش و بووە بازرگانیەکی پوخت کە ھێندەی نەماوەدایماڵێت لە ئامانج و ئاکامی تۆپی پێ .
ئەو کێبڕکێ و بۆڕبۆڕێنی بازرگانیە لەبواری تۆپی پێدا کاریگەری زۆری لەسەر یاریەکە دروست کرد کە ھەندێکیان ئەرێنیە و ھەندێکیان نەرێنیە،ئەرێنیەکانی ئەوەیە کە ئەو پارە زەبەلاحانە کە خراونەتە بوارەکەوە بونە ھۆی پێشخستنی تۆپی پێ بەگشتی و پێشکەوتنی بواری یاریگا و پێداویستی و دامەزراوە تەندروستیە وەرزشیەکان و گواستنەوەی تەلەفیزۆنی و ڕیکخستنی خولە ناوخۆیی و کیشوەری و جیھانیەکان
ومیدیای وەرزشی و زۆر بواری تریش کە بووە ھۆی بازدانێکی گەورە لە تۆپی پێ و ھەموو ئەو بوارانەی پەیوەستن پێیەوە. کاریگەریە نەرێنیەکانیش ئەوانەن کەبە ھۆی گەورەبونی بازرگانیتیەکە وایکرد کە نرخی یاریزانەکان و موچەکانیان بەشێوەیەکی نامەعقول بەرزبونەوە،زۆری بڕی پارەی بۆندی یاریزانەکان وایکرد کە کۆمەڵێک بەناوی بریکاری یاریزان و ڕیکخەری بۆند وپشکنەری یاریزانان دەیان ملیۆن لەپارەی بۆندەکان بۆ خۆیان بەرن وببن بە دەڵاڵ وەک لەچەندان بۆنددا بینیومانە وەک ئەوەی(نەیماروباوکی و بەرشلۆنە)بە نمونە کە چەندین جار ڕوبەڕوی دادگای کردنەوە،کەئەمەش نێوانی یانە گەورە وبچوکەکانی فراوانترکرد چونکە ئەو(دەڵاڵانە) فێڵ لە یانەی فرۆشیار ویانەی کڕیار و یاریزانەکەش ئەکەن تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی یانەیەکی بچوک ناتوانێت پارێزگاری لە یاریزانێکی ھەڵکەوتوی بکات بۆتەنھا وەرزێکیش بەھۆی پارە بەخشینەوەی یانە گەورەکان(ئیرلینگ ھالاند)ی یانەی(رێدبۆڵ سالسبۆرگ)ی نەمسابە نموونە .
ڕێکخستنی زۆربەی پاڵەوانێتیەکانیش کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئابوری و پارەپەیداکردن و بەبازاڕکردن و بازرگانی کردن ئەگینا توخوا چ ویژدانێک ڕێگە بە کەسێک ئەدات کە نوینەری وڵاتەکەیەتی لە(فیفا) لەنێوانی ئینگلتەرا و قەتەر و بۆ پاڵەوانێتیەک کە کاسی جیھانە کە لە چلەی ھاویندا ڕێکدەخرێت دەنگ بە(قەتەر)بدات و بە گونجاو تری بزانێت!! یان جامی سوپەری ئیسپانیا چ پەیوەندیەکی بە عەرەبستانی سعودی ھەیە !! ئەگەر بۆ پێشخستنی وەرزشە با یاریەکیش لە(سودان)یان(ئێران)بکەن!!! .
گواستنەوەی تەلەفیزیۆنی پاڵەوانێتی و خولەکان بێ ئەندازە پارەکانیان فڕیوە و ئەمەش تێچوی سەیرکردنی بینەرانی زیادکردوە و لەبەر خاتری بینەرانی(چین و ھندستان و ئەمریکا و ئوستورالیا) باری یاریزان و یانەکانیش قورسکراوە بەوەی ھەندێ جار ناچار ئەکرێن نیوەڕوان یاری بکەن و ھەندێ جار زوتریش و زیاد لە توانای خویان فشاریان بخەنە سەر .
گەورە بونی ئەم بازرگانی کردنە بە ناوی وەرزشەوە زیاد لە پێویست کارێکی کردوتە سەر ڕیکلامە بازرگانیەکان کە بڕی سەدان ملیۆن دولار و یۆرۆ تێپەڕێنن و تەنانەت زۆر جار ڕیکلامی ناجۆر و نامۆ و نادروست لە یاریگاو جلوبەرگ و کەناڵەکان ببینین کە لەبنەڕەتدا لەگەڵ وەرزشدا دژبەیەکن.
زەبەلاح بوونی زیاد لە ئەندازەی ئابوری و ماددی لەوەرزشدا بەگشتی و لە تۆپی پێدا بەتایبەتی بوتە ھۆی گەورەبونێکی نامەعقولی نرخ لە بوارەکەدا ئیتر ھەر لە نرخی بلیتێکی چونەژورەوەی یاریەک تا دەگاتە نرخی گواستنەوەی تەلەفیزێونی جامی جیھان و چامپیۆنزلیگ وھەموو خولەکانی تر، لە نرخی یاریزانێکەوە تا دەگاتە نرخی یانەیەک بەیاریگاکەشیەوە کە زۆربەشیان زیادەڕۆیی زۆریان تێدایە کار گەیشتۆتە ئەوەی یاریزانێک زیاتر لە سەد ملێۆن یۆرۆی پێ دراوە بۆ چوارساڵ ، و لەو چوار ساڵەدا یاریزانەکە سەد یاری بۆ یانەکەی ناکات جگەلە موچە زۆرەکەی و ئەو ھەمو پارەی موچەو ڕیکلام و پاداشتە کە پێی ئەدرێت!!! ، ھەربۆیە و بەھۆی ئەو ھەموو نادادی و زیادەڕۆیی و پارە زۆر و زەوەندانەوە کە لەسەر حسابی جوانی وەرزشەکەو گیرفانی خەڵک و ماندوبون و لێھاتوییی یاریزانەکان بنیات نرابوو ، سەرئەنجام ئەوەتا بە ڤایرۆسێک کە نە بەچاو ئەبینرێت و نە ھیچ نرخێکی ھەیە نە دەنگی هەیە و نە ڕەنگ یاریگاکانی چۆڵ و ھۆڵ کردون و قوفڵی پێ داون لە یانەکانیان و یاریزانەکانیشی ناردۆتە ماڵەوەو ئێمەشی بێ بەش کردوە لە چێژی یاریەکان ئەو هەموو زیانەزۆر و هەمەلایەنەی داوە کە دهبينين سەرئەنجام بووە هۆی دوا خستنی چەندین پاڵەوانی وەک(یۆرۆ٢٠٢٠)و(کۆبائەمریکا)وکانسڵکردنی هەندێک و تەواو کردنی هەندێکیشیان بە ناتەواوی و نیوەناچڵ و شێوازی ناچاری و نەخوازراو ،،،خوا خراپتر نەدات!!!!!

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close